سەرۆکی ئەمریکا دەسەڵاتەکانی خۆی ڕادەستی جێگرەکەی دەکات بەهۆی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.
کۆشکی سپی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەسەڵاتەکانی خۆی ڕادەستی جێگرەکەی کامالا هاریس دەکات، بەهۆی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی کە ڕێککارێکی ساڵانەی کۆشکی سپییە و ئەنجام دەدرێت.
هەروەها ڕایگەیاند: وردەکاری پشکنینی تەندروستی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی شەممە تەواو دەبێت و لە دوای نیوەڕۆی هەمان ڕۆژدا ئەنجامەکەی بڵاو دەکرێتەوە.
ڕاشیگەیاند: بە هەمان شێوە کە سەرۆک جۆرج بۆش لە ساڵانی 2002-2007 هەمانی ڕێککاری پزیشکی بۆ کرا و بە پێی ئەو ڕێوشوێنانەی لە دەستووردا بۆی دیاری کرابوو دەسەڵاتەکانی ڕادەستی جێگرەکەی کرد.
کۆشکی سپی ئاماژە بەوەش دەکات بایدن لە سەنتەری پزیشکی واڵتەر ڕید لە نزیک واشنتۆن بایدن پشکنینەکەی بۆ ئەنجام دەدرێت.
جێی باسە بایدن گەورەترین سەرۆکە لە مێژووی ئەمریکا کە پلانی هەیە بۆ خولی دووەمی ساڵی 2024 خۆی کاندید بکات، بەڵام پێشبینی دەکرێت تەمەنی ئەو پاشگەزی بکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.