ڕووداوێکی هاتووچۆ لە وڵاتی یۆنان دەبێتە هۆی برینداربوون و گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کۆچبەر.
پۆلیسی یۆنان رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كاتی گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر، ئۆتۆمبێلێكەیان تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون.
راشیگه‌یاند، 7 له كۆچبه‌ره‌كان كه سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه بوون گیانیان له ده‌ستدا و هه‌شتی دیكه‌ش بریندار بوون.
هەروەها ڕایگەیاند: شه‌وی ڕابردوو شۆفێرێك ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری له سنووری توركیاوه به‌ره‌و شاری سالۆنیكی یۆنان گواستۆتەوە و كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، لەئەنجامدا ئۆتۆمبێله‌كه خۆی به كوشكێكی ئاسنینی وه‌رگرتنی باج كێشا، بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی حه‌وت كه‌س و برینداربوونی هه‌شتی دیكه، كه له نێویان ئافره‌تێك هه‌یه.
پۆلیسی یۆنان روونیكرده‌وه، برینداره‌كان پێكهاتوون له دوو نیپالیی و پاكستانییه‌ك و ئه‌فغانیه‌ك، جیا له‌وه‌ش شۆفێره‌كه خه‌ڵكی مۆلدۆفی توركیایه، گومان ده‌كرێت قاچاخچی بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.