Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:03

بوومەلەرزەیه‌ک پارێزگایه‌کی تورکیا ده‌هه‌ژێنێ

کوردستان TV
100%

بوومەله‌رزەیەک بە گوڕی 5،1 شارۆچکەی کۆپروکۆیی له‌ پارێزگای ئەرزەڕۆم ھەژاند. 
له‌و باره‌یه‌وه‌ ئۆکای مەمیش، پارێزگاری ئەرزەڕۆم لە لێدوانێکیدا  ئاشکرا کرد کە راستەوخۆ دوای بوومەلەرزەکە چووەتە شارۆچکەی کۆپروکۆی.
مەمیش باسی لەوەش کرد کە تیمەکانی شارەوانی و سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەساتی سروشتی و دۆخی لەناکاو (ئافاد) ھەوڵدەدەن بگەنە تەواوی ئەو شوێنانەی کە بوومەلەرزەکە لێیداون.

پارێزگاری ئەرزەڕۆم گوتیشی: ھەواڵی ئەوەمان پێگەیشتووە کە بەھۆی بوومەلەرزەکەوە خانووی ھەندێک گوند روخاون، بەڵام ھیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمار نەکراوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.