سه‌در لیوای یوم ئهلمهوعود هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و نامه‌یه‌كی نوێ ئاراسته‌ی میلیشیاكانی وابه‌سته‌ی ئێران له عێراق ده‌كات.
موقته‌دا سه‌در،رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، دوای ئه‌وه‌ی داوای كردبوو گرووپه شیعییه چه‌كداره‌كانی وابه‌سته‌ی ئێران هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، لیوای یوم ئهلمهوعود-ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
سه‌در لهتوێتێكدا ده‌ڵێت: بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیوای یوم ئهلمهوعود وه‌ك نیازی پاكییهو داواشی له گرووپه چه‌كداره‌كان كرد له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێر چه‌كه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌در هیواداره ئه‌م هه‌نگاوه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان و راده‌ست كردنی چه‌كه‌كانیان و داخستنی باره‌گاكانیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.