له هه‌فته‌ی چوارده‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له یاری دێربی كاتالۆنیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ئیسپانیۆلی هاوشاریه‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌م یارییه ده‌بێته یه‌كه‌م یاری بارسا به‌سه‌رپه‌رشتی چاڤی هێرناندیزی ڕاهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی كه له پێنجی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌ركی ڕاهێنانی بلاوگڕانای له شوێنی ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵه‌ندی وه‌رگرت.
یاریزانانی بارسا نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری به سه‌رپه‌رشتی چاڤی ئه‌نجامده‌ده‌ن و له ڕۆژانی ڕابردوو یاریزان عوسمان دێمبلی پێكانی چاك بووه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه مه‌شقی به‌كۆمه‌ڵی بارسا، هاوكات هه‌ریه‌ك له یاریزانان سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ و ئانسۆ فاتی و مارتن برایتوایت و پێدری به‌هۆی چاك نه‌بوونه‌وه‌ی پێكانیان له ڕیزی یانه‌كه دابڕاون، بارسێلۆنا به بارودۆخێكی خراپ تێده‌په‌ڕێت و به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌ڤده خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، ئیسپانیۆلیش به هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كان و به جیاوازی گۆڵ له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ند دێت.
ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا میوانداری ئیسپانیۆل ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.