له ده‌ست پێكی گه‌ری دوازدههومینی خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی یانه‌كان و پاله‌وانی نۆ وه‌رزی رابردووی تووشی دووه‌م دۆراندن هات و به یانه‌ی ئۆكسبۆرگی میوانداری دۆرا .
یارییه‌كه له‌سه‌ر ئیمبۆڵس ئه‌رینا به‌رێوه چوو ، خاوه‌ن یاریگا بیست و سێ خوله‌كیان پێویست بوو تا تۆری میوانه‌كه‌یان بهه‌ژێنن و یاریزانی دانیماركی مانس پیدرسین به تۆمار كردنی گۆلێك ئۆكسبۆرگی له‌یاریه‌كه پێشخست .
له خوله‌كی سیوشه‌ش ئه‌ندریه هانی ئه‌لمانی به تۆمار كردنی گۆلی دووه‌م ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده دوو ئه‌وه‌نده ، چوار خولهك دواتر یانه‌ی بایرن میونشن جیاوازیه‌كه‌یان له رێگای گۆلكارو ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه رۆبرت لیڤاندۆڤسكی بۆ گۆلێك كه‌م كرده‌وه.
له گێمی دوومیش ئه‌نجامی یاریه‌كه گۆرانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی و بایرن میونشن تووشی دووه‌م دۆراندن هات له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌و به بیست‌و هه‌شت خال پارێزڤاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد .
یانه‌ی ئۆكسبۆرگیش سێیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی پازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی بۆ دوازده خال به‌رزكرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.