مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن له كۆبوونه‌وه‌دایه.
كه‌مێك پێش ئێستا، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ده‌ستی پێكرد.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له میانی به‌شداری كردنییه‌تی له كۆڕبه‌ندی دایه‌لۆگی مه‌نامه 2021 كه دوێنێ هه‌ینی ده‌ستی پێكرد و سبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له کۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە 2021 چه‌ندین به‌رپرسی باڵای وڵاتانی ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه به‌شدارن و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به فه‌رمی له‌گه‌ڵ شاندێكی هه‌رێم به‌شدارن.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان تاوتوێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ، برێت مه‌كگۆرگ ، ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆببێته‌وه.
مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئوردن له کۆبوونه‌وه‌دان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.