Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 04:35

کیڤن دی بڕۆین تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

کوردستان TV
100%

كیڤن دی برۆینی به‌لجیكی و ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
 له‌مباره‌وه‌ كارگێڕی مان سیتی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ دی برۆین له‌ دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا كردووه‌و دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ كراوه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه، بۆیه‌ ده‌ستبه‌جێ له‌ یاریزانان و ئه‌ندامانی سیتیزێنز جیاكراوه‌ته‌وه‌و كه‌ره‌نتین كراوه‌و له‌ لایه‌ن تیمه‌ پزیشكیه‌كانه‌وه‌ چاودێری باری ته‌ندروستی ده‌كرێت.
 به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه‌ ناتوانێت به‌شداری له‌ یاری ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی تیپه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئێڤێرتۆن بكات كه‌ له‌ میانی هه‌فته‌ی دوازده‌می خولی ئینگلته‌را دایه‌و له‌ یاریگای ئیتیحاد به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.