كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك باران به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ ده‌بارێت.
كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20 ى 11 ى 2021 ، ئاسمانی پارێزگانی هه‌رێم نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌باران له‌كاته‌كانی شه‌ودا.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم هه‌وری ته‌واو ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
شه‌ممه 20-11-2021
هه‌ولێر 21 پله ، دهۆك 17 پله ، سلێمانی 19 پله ، هه‌ڵه‌بجه 18 پله ، كه‌ركوك 23 پله.
یه‌كشه‌ممه 21-11- 2021
هه‌ولێر 22 پله ، دهۆك 20 پله ، سلێمانی 21 پله ، هه‌ڵه‌بجه 19 پله ، كه‌ركوك 25 پله .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.