Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 23:04

مه‌سرور بارزانی و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئوردن دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 20 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ ئەیمەن سەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبووەوە. 
لە دیدارەکەدا پەیوەندییە مێژووییەکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا. 
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵڵای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندیی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربری. 
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی شا عەبدوڵڵا و ئوردنی کرد و جەختی لە گرنگیی 
فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ ئوردن کردەوە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.