Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 21:53

پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و گه‌نجه‌ ده‌ستگیر کرا که‌ له‌ سلێمانییه‌وه‌ هاتبوو له‌ شه‌قامی 150 مه‌تری پێشبڕکێ بکات

کوردستان TV
100%


 پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: گه‌نجێك له‌ سلێمانییه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ هه‌ولێر و  له‌ شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر پێشبڕكێ بكا، سه‌دان گه‌نجی له‌و شه‌قامه‌ كۆكردبووه‌وه‌ و خه‌ڵكیان بێزار ده‌كرد، بۆیه‌ ده‌ستگیر كرا و بۆ رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان، ڕاده‌ستی پۆلیسی هاتوچۆ كراوه‌.
 ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20 ى 11 ى 2021 ، له‌ راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌:  هەرسێ بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و چالاکییە مەدەنییەکان و شارەوانیی هه‌ولێر، کەسێکیان بە ناوی (ر. ع. ق) دەستگیر کرد، کە لە سلێمانییەوە هاتبووە هەولێر بۆ پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل لە شەقامی (150 مەتری) و سەدان گەنجی لەو شەقامە کۆکردبووه‌وە و خەڵکیان بێزار دەکرد.
 پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت: تۆمەتباری ناوبراو، کە سەرپێچیی یاساکانی هاتوچۆی کردبوو و پێچەوانەی ڕێنماییەکان ئۆتۆمبێلی لێدەخوڕی، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی پۆلیسی هاتوچۆ کرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.