مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌دایه.
كه‌مێك پێش ئێستا، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به ئاماده‌بوونی برێت مه‌كگۆرك ده‌ستی پێكرد.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له میانی به‌شداری كردنییه‌تی له كۆڕبه‌ندی دایه‌لۆگی مه‌نامه 2021 كه دوێنێ هه‌ینی ده‌ستی پێكرد و سبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له کۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە 2021 چه‌ندین به‌رپرسی باڵای وڵاتانی ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه به‌شدارن و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به فه‌رمی له‌گه‌ڵ شاندێكی هه‌رێم به‌شدارن.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان تاوتوێده‌كرێت.
مەسرور بارزانی و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له کۆبوونه‌وه‌دان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.