Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 08:14

کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عێراق

بڕەکەی یەک ملیۆن و 239 ھەزار و 30 دۆزە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق، گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند کە بڕەکەی یەک ملیۆن و 239 ھەزار و 30 دۆزە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ڤاکیسینەکان لەلایەن کۆمپانیای فایزەرە بەرھەمھێنراوە و ھاتووە "کاروانەکە لە چوارچێوەی دەستپێشخەری کۆڤاکس لە رێگای رێکخراوی یونیسێف-ەوە، گەیشتووەتە عێراق و بڕەکەی یەک ملیۆن و 239 ھەزار و 30 دۆزە".

بەپێی راگەیەندراوەکە، ڤاکسینەکان بەسەر سەرجەم بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دابەشکراون.

تا ئێستا، شەش ملیۆن و 941 ھەزار و 731 کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.