هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كچێكی كوردی ته‌مه‌ن 17 ساڵیان ده‌ستگیر كرد .
له راگه‌یاندراوێكدا، رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو 15 ى 11 ى 2021 ، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له شاری سه‌رده‌شت له كوردستانی ئێران، کچێکی تەمەن 17 ساڵیان بە ناوی شەرارە ئیسماعیلی دەستگیر كرد.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگىهیاندووه، شەرارە ئیسماعیلی ئێوارەی هەمان رۆژ و دوای چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە. ئەم ناوەندە ئەمنییە تۆمەتی هاوکاری کردنی حزبێکی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان خستووەتە پاڵ شەرارە ئیسماعیلی.
به‌پێی زانیارییه‌كان هێزەکانی ئه‌منییه‌كانی سەردەشت رۆژی دواتر واتە رۆژی سێشەممە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەم كچه و وێڕای پشکنینی ماڵەکەیان بێ رێزییان بە ئەندامانی بنەماڵەکەی کردووە.
هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێران کچێکی کورد ده‌ستگیر ده‌که‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.