هێلی بەرزی شەقڵاوە-سۆران لە دوا قۆناغەکانی تەواوبوونییەتی و تێچووی پڕۆژەکە 7 ملیۆن دۆلارە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: بەئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە وەزارەتی کارەبا کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بارودۆخی کارەبای سۆران بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کارو پرۆژەکانی وەزارەتی کارەبا لە دەڤەری سۆران کرا، بەتایبەتی دوا قۆناغەکانی تەواوبوونی پرۆژەی هێلی بەرزی شەقڵاوە-سۆران کە تێچووەکەی 7 ملیۆن دۆلارە و لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو تەواو دەبێت.
وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوەش دەکات کە بە تەواوبوونی پڕۆژەکە لە 70٪ـی توانای هێلەکە بۆ گواستنەوەی کارەبا زیاد دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.