لە شاری ڕۆتەردامی هۆڵەندا خۆپیشاندان دژی کەرەنتینەی سنووردار لە وڵاتەکە بەڕێوەدەچێت، توندوتیژیش دەکەوێتە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران.
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، پۆلیسی هۆڵەندا لەکاتی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لە یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی بازاڕی شاری ڕۆتەردام لە هۆڵەندا چەکییان بەکارهێناوە لە دژیان، لە ئەنجامدا دوو کەس بریندار کراون و دەیان کەسی دیکەش دەستگیر کراون.
هەروەها سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند: لە خۆپیشاندانەکەدا سەدان کەس بەشدارییان کردووە، خۆپیشاندەران ئۆتۆمبێلیان سوتاندووە و بوونەتە هۆی دروستکردنی ئاژاوە و پشێوی، بەم هۆکارەوە پۆلیس نەیتوانیووە تەنها بە ئاو بڵاوەیان پێبکات، بۆیە چەکییان بەکارهێناوە.
لەو بارەیەوەش سەرۆکی شارەوانی ڕۆتەردام ئیدانەی ئەو ئاژاوە و توندوتیژیانەی کرد کە لە شارەکەدا ڕوویانداوە.
جێی باسە هەفتەی ڕابردوو حکوومەتی هۆڵەندا لە هەوڵێکدا بۆ کۆنتڕۆڵكردنی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و ڕۆژانە 16 هەزار تووشبوو لە وڵاتەکەدا تۆمار دەکرا، بۆ ماوەی سێ هەفتە کەرەنتینی سنووردار ڕاگەیاند، ئەمەش ناڕەزاییەکی زۆری لەلایەن دانیشتووانی وڵاتەکە لێکەوتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.