کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕێژەی باران بارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە و هەروەها ڕایدەگەیەنێت ئەمشەو باران و بەفر لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردۆتەوە، تێیدا ڕێژەی بارینی بارانی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو کە لە هەلێر، پیرمام و شەمامک دڵۆپ دڵۆپ باریووە، هەروەها لە زاخۆ 1.5 ملم، دهۆک 0.7 ملم و بارزان 1.8 باران باریووە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەمشەو لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم نمە باران بەشێوەی پچرپچر بەردەوامی دەبێت وە لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکووری خۆرهەلاتی ئەگەری بەفرێکی کەم هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.