Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 20:43

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن شای بەحرەین پێشوازی لێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیالۆگی مەنامە لەلایەن شای بەحرەین پێشوازی لێ کرا.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە دیالۆگی مەنامە چاوی بە شا حەمەد بن عیسا ئەلخەلیفە پاشای بەحرەین کەوت .

سەرۆکی حکوومەی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێ بە دیداری شای بەحرەین و ڕایگەیاند: خۆشحاڵم لە دیالۆگی مەنامە چاوم بە خاوەنشکۆ شا حەمەد بن عیسا ئەلخەلیفە پاشای بەحرەین کەوت.

هەروەها سوپاسی خەڵکی بەحرەین دەکات بۆ میواندارییەکان و دەڵێت: لە دیدارەکەدا سوپاسی خەڵکی بەحرەینم کرد بۆ میواندارییە گەرمەکەیان.

دوێنێ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی حکوومی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی(دایەلۆگی مەنامە 2021) کە ڕۆژانی 19-21ی نۆڤێمبەر، بە ئامادەبوونی چەندین سیاسەتکار  و بیرمەند و خاوەنکار و کەسایەتيی ناسراوی جیهانی بەڕێوە دەچێت و گفتوگۆ دەربارەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان دەکرێت، لەو سەردانەشدا چەندین کۆبوونەوە و دیداری گرینگ ئەنجامدەدات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.