Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 20:43

له‌ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران خنکانی 75 کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

راگەیەندرا کە لانیکەم 75 کۆچبەر لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا خنکان.

بەپێی ئەو لێدوانانەی کە رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی(IOM)، لەو کۆچبەرانەی وەرگرتووە کە رزگاریان بووە، لە ئاکامی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە ناو دەریای ناوەڕاست کە دەیانویست لە لیبیاوە بپەڕێنەوە بۆ ئەورووپا، زیاتر لە 75 کۆچبەری نایاسایی خنکاون و گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەش ئاشکرا کرا کە ئەو 15 کۆچبەرەی کە رزگاریان بووە ھێنراونەتە سەر وشکایی شاری زوارا لە رۆژئاوای لیبیا.
بەپێی زانیارییەکان، لەگەڵ دواین کارەسات کە روویداوە، لە ماوەی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو کۆچبەرانه‌ی  کە لە ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە ھەزار و 300 کەسی تێپەڕاندووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.