Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 19:42

تا ئێستا 750 شوێنی شوێنه‌واری له‌ ده‌شتی هه‌ولێر تۆمار کراون

کوردستان TV
100%

پڕۆژەی ڕووپێوی شوێنەواریی لە دەشتی هەولێر بە یەكێك لە پڕۆژە گرینگەكانی بواری سێكتەری شوێنەوار لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و پارێزگای هەولێر بە تایبەتی دادەنرێت، ئەم پڕۆژەیە لە 2012ەوە دەستی پێ كردووە و لەلایەن تیمێكی زانكۆی هارڤاردی ئەمەریكی و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری هەولێر سەرپەرشتیی دەكرێت، تا ئێستاش 750 شوێنی شوێنەواریی تۆماركراون.

ساڵانە و بۆ ماوەی یەك وەرز تیمێكی شوێنەوارناسانی كورد و زانكۆی هارڤاردی ئەمەریكی بە هاوبەشی ڕووپێوی شوێنەواریی ئەنجام دەدەن و  وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە مەبەستی بایەخدان بەو كەرتە پاڵپشتی تەواوی پڕۆژە شوێنەوارییەكان دەكات و هاوكارە بۆ سەرخستنی كاری هاوبەشی تیمی شوێنەوارییەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی شوێنەوار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان.

پڕۆژەی ڕووپێوی شوێنەواریی لە دەشتی هەولێر یەكێكە لە پڕۆژە گرینگەكانی سێكتەری شوێنەوار و لەلایەن پڕۆفیسۆری شوێنەوارناس د. جیسن ئوور سەرۆكی تیمی زانكۆی هارڤارد و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری هەولێر سەرپەرشتیی دەكرێت، وێڕای بەردەوامی پڕۆژەكە، تاوەكو ئێستا 750 شوێنی شوێنەواریی تۆماركراون و پڕۆژەكە بۆ ساڵانی داهاتووش بەردەوام دەبێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.