یانه‌ی چێڵسی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را له ئه‌نجامه باشه‌كانی به‌رده‌وامه‌و سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له هه‌فته‌ی دوازده‌می خوله‌كه‌و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی لیسته‌رسیتی میوانداری برده‌وه، یاریه‌كه له یاریگای كینگ پاوه‌ر له شاری لیسته‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
له خوله‌كی چوارده‌دا، به‌رگریكاری ئه‌ڵمانی ئه‌نتۆنیۆ ڕودیگێر سوودی له لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵێكی بۆ چێڵسی به لێدانی سه‌ر تۆماركرد.
پاشان نگۆلۆ كانتێی فه‌ڕه‌نسی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانی له خوله‌كی بیستوهه‌شت به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرش و فشاره‌كانی چێڵسی و له خوله‌كی حه‌فتاویه‌كدا، كریستیان پولیسیچی ئه‌مه‌ریكی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و بلوزی كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م.
به‌م بردنه‌وه‌ش چێڵسی پێگه‌ی خۆی له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ به‌هێزتر كرد‌و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده بیست ونۆ خاڵ، لیسته‌رسیتیش به پازده خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
چێڵسی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.