له‌گه‌ڕی دوازده‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد دووچاری دۆڕانێكی سه‌خت هات و به گۆڵێك به‌رامبه‌ر به چوار گۆڵ به یانه‌ی واتفۆردی میوانداری دۆڕا.
له خوله‌كی بیست وهه‌شتدا، هێرشبه‌ری نۆروێژی جۆشوا كینگ گۆڵێكی بۆ واتفۆرد تۆماركرد، پاشان ئیسماعیل ساری سه‌نیگالی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی چلوچوار به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجادا، دۆنی ڤان دی بێكی هۆڵه‌ندی گۆڵێكی بۆ مان یونایتد به لێدانی سه‌ر تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه، دوای ئه‌م گۆڵه‌و به‌هۆی به‌كارهێنانی توندوتیژی، ناوبژیوان به كارتی سوور هاری ماگوایه‌ری له ڕیزی مان یونایتد كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه تیپی میوان یاریه‌كه‌ی به ده یاریزان ته‌واوكرد، له دواساته‌كانی یاریشداو له خوله‌كه‌كانی دووه‌م و پێنجه‌می كاتی زیادكراو، هه‌ردوو یاریزان جواو پێدرۆی به‌ڕازیلی و ئیمانوێل دێنیسی نێیجیری دوو گۆڵی دیكه‌یان بۆ میوانداره‌كان به‌ده‌ستهێنا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش واتفۆرد دوای دوو دۆڕانی له‌سه‌ریه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی تۆماركرد‌و كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده سێزده خاڵ، مان یونایتدیش دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و به حه‌ڤده خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.