له هه‌مبه‌ر گوته‌كانی وه‌زیری به‌رگری توركیا له باره‌ی كوردستانه‌وه كه لێدوانی له‌سه‌ر خاك و پێگه‌ی كوردستان دابوو ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ڵامی وه‌زیری به‌رگری توركیا ده‌داته‌وه و راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌ت رایدهگهێنێت: وتەكانی خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا لەمەڕ ئینكاركردنی كوردستان جێگەی سەرسوڕمانە. بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە كەسێك لە پێگەیەكی فەرمیی دەوڵەتدا ڕێگە بە خۆی بدات ئینكاری واقیعێكی مێژوویی و دیموگرافی و جیوگرافی بكات كە لە ڕاستیدا خۆشی قەناعەتی پێی نییە. ئەو بەڕێزە خۆشی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و، پێمان ناڵێ ئەو شوێنەی سەردانی كردووە كوێ‌یە و ناوی چییە؟
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیدهگهێنێت: ئەگەر ئەم بەڕێزە لە بوونی جیۆگرافیای كوردستان هەر گومانی هەیە با ئاوڕێك لە بەڵگەنامە و مێژووی عوسمانییەكان بداتەوە ئینجا بۆی دەردەكەوێ كوردستان هەیە یان نییە. عەقلیەتی ئینكاركردنی میللەتێك و جیۆگرافیاكەی هەمیشە سەرچاوەی كێشە و گیروگرفت بووە و بە هیچ ئەنجامێك ناگات.
پێشمه‌رگه وه‌ڵامی وه‌زیری به‌رگری تورکیا ده‌داته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.