له میانی گه‌ری دوازده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له‌یاری لوتكه‌و دێربی كاتالۆنیا یانه‌ی بارسێلۆنا به‌سه‌ركردایه‌تی چاڤی هێرناندزی راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی میوانداری یانه‌ی ئیسپانیۆلی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای كامب ن‌و به‌رێوه چوو ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكی فیكه‌ی یاری یاریزانانی یانه‌ی بارسێلۆنا كۆنترۆلی تۆپ و یاریگایان كرد به‌مه‌به‌ستی تۆمار كردنی گۆل و به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتن ، به‌لام یاریزانانی ئیسپانیۆل به‌رگریه‌كی باشیان دهكردو پشتیشیان به هێرشی هه‌ڵگه‌راوه ده‌به‌ست.
له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكی گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چلوهه‌شت ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ بارسێلۆنا هه‌ژمار كرد و مه‌مفیس دیبای هۆله‌ندی تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و یانه‌ی بارسێلۆنا پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی بۆ بیست خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی ئیسپانیۆلیش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی حه‌ڤده خاله‌و له پله‌ی یازده‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.