یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له هه‌فته‌ی دوازده‌می خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی شتوتگارتی میوانی برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوشه‌شدا، هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی، دۆنیایل مالین گۆڵێكی بۆ دۆرتمۆند تۆماركرد، پاشان یاریزان ڕۆبێرتۆ ماسیمۆ گۆڵی به‌رامبه‌ری شتوتگارتی له خوله‌كی شه‌ستوسێ به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه.
له خوله‌كی هه‌شتاوپێنجیشدا، ماركۆ ڕیۆس ئه‌ستێره‌ی دۆرتمۆند سوودى له ده‌رفه‌تێك بینی و گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی تۆماركرد‌و سێ خاڵی به‌نرخی بۆ زه‌رده‌واڵه‌كان مسۆگه‌ركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی دۆرتمۆند له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی بۆندسلیگا بۆ بیست وحه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و به جیاوازی ته‌نها خاڵێك له دوای بایرن میونشنی پێشه‌نگ دێت، شتوتگارتیش سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و به ده خاڵ له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه.
له بۆندس لیگادا بڕوسیا دۆرتمۆند سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر شتوتگارت تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.