له یاری لوتكه‌ی گه‌ری سێزده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتالیا هه‌ردوو یانه‌ی ڤیۆرنتیناو ئه‌ی سی میلان روبه‌روی یه‌كتری بوونه‌وه.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئارتیمۆ فرانكی له فلۆرنسا به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی پازده ئه‌لفرێد دۆنكان خاوه‌ن یاریگای به گۆلێك پێشخست ، به‌ر له‌ته‌واو بوونی گێمی یه‌كه‌م به‌چه‌ند چركه‌یه‌ك ریكاردۆ سابۆنارا به‌لێدانی جوان گۆلی دووه‌می بۆ ڤیۆرنتینا تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌میش خاوه‌ن مال باشتر ده‌ركه‌وتن و له خوله‌كی شه‌ست دۆشان فلاهۆڤیتش گۆلی سێیه‌میش تۆمار كرد، له‌به‌رامبه‌ردا میلان توانیان دوو گۆل له رێگای یاریزان زلاتان ئیبراهیمۆڤیج له خوله‌كه‌كانی شه‌ست و دوو شه‌ست و حه‌وت تۆمار بكه‌ن و جیاوازیه‌كه بۆ یه‌ك گۆل كه‌م بكه‌نه‌وه ، به‌لام دۆشان فلاهۆڤیتش گه‌رایه‌وه‌و له خوله‌كی هه‌شتاو پێنج گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
یانه‌ی ڤیۆرنتینا حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له‌پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی بۆ بیست‌و یه‌ك خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی میلانیش تووشی یه‌كه‌م دۆراندن هات و به سی‌و دوو خال له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له خولی ئیتاڵیادا ڤیۆرنتینا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌ی سی میلان تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.