به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21 ى 11 ى 202 ، شاندی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاتانی ئوردن و لوبنان و سووریا گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان.
گه‌یشتنی شاندی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌و ووڵاتانه بۆ به‌شداری كردنیانه له پاڵه‌وانێتی لاوانی رۆژئاوای ئاسیا كه له هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و به‌سڕه به‌رێوه‌ده‌چێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شاندی ئه‌و ووڵاتانه گه‌یشتنه هه‌ولێر ، بریاره هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌ست به یه‌كه‌م مه‌شق و راهێنانه‌كانیان له یاریگاكانی هه‌ولێردا بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاره هه‌ر ئه‌مشه‌و شاندی هه‌ڵبژارده‌ی ئیماراتیش بگاته هه‌ولێر.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتی لاوانی ئاسیا له شاری هه‌ولێر به به‌شداری هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی: ئیمارات ، ئوردن ، لوبنان ، سووریا ده‌ستپێبكات.
دوێنێ شه‌ممه‌ش یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌شاری به‌سڕه ده‌ستی پێكرد و عێراق له یه‌كه‌م یاریدا له‌به‌رامبه‌ر كوێت به سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یارییه‌كه بوو.
شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی ئوردن و لوبنان و سووریا گەیشتنە هەولێر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.