كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له جێ به‌جێ كردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: بەسەرپەرشتی بەڕیوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی (8%) کارەبا بە بڕی (111) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای راپەرین جێبەجێ دەكرێت.
كاره‌بای گشتی سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: پرۆژەكە بریتیە لە گەیاندنی كارەبا بۆ گوندی چناران/ ناحیەی هێرۆ/ وێستگەی قەڵادزێ فیدەری 13
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: پرۆژەكەش بەبڕی (111.742.000) سەدو یانزە ملیۆن و حەوت سەدو چل و دوو هەزار دینار لەلایەن کۆمپانیای سانان کارەکانی جێبەجێ دەکرێت و وا بڕیارە لەماوەی 35 رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.