سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا پێشتر ده‌نگۆ‌ی وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاری تۆپی پێ ڕه‌تكردبووه‌وه، به‌ڵام ڕۆژنامه‌نووسی ئیسپانی جیرارد ڕۆمیرۆ ڕایگه‌یاند كه ئه‌گوێرۆ به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ بڕیاری داوه به یه‌كجاری واز له یاریكردن بێنێت و له ڕۆژانی داهاتوو له گۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌م بڕیاره‌ی به‌فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو له یاری نێوان تیپه‌كه‌ی و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس له خولی ئیسپانیا به‌هۆی ئازاری له‌ناكاوی ماسولكه‌كانی سینگی چووه ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه، دواتر له پشكنینه پزیشكیه‌كان ده‌ركه‌وت نه‌خۆشی دڵی هه‌یه.
بۆیه به‌پێی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ده‌بێت له ژێر چاودێری پزیشكیدا بمێنێته‌وه، ئه‌گوێرۆی ته‌مه‌ن سیی و سێ ساڵ له مێركاتۆی هاوینه‌ی ڕابردوو و له پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد له یانه‌ی مانچسته‌رسیتیه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.