Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 18:44

مه‌سرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لەگەڵ خەلیفە شاهین ئەلمەرەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆبووەوە. 
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات تاوتوو کرا و جەخت لە گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا کرا لە پێناو سەقامگیریی ناوچەکە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.