یه‌كێتی تۆپی پێی ئۆرگوای به‌فه‌رمی ئۆسكار تابارێزی له ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای دوورخسته‌وه.
ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر كه به كۆكردنه‌وه‌ی شازده خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی پاڵاوتنه‌كان دایه‌و مه‌ترسی نه‌گه‌یشتنی بۆ یاریه‌كانی جامی جیهانی له‌سه‌ره، یه‌كێتی تۆپی پێی ئۆرگوای سوپاسی تابارێزی كرد بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به درێژایی پازده ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ تیپه‌كه به‌ده‌ستی هێناون.
تابارێزی ته‌مه‌ن حه‌فتا و چوار ساڵ له ساڵی دووهه‌زارو شه‌ش به ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای ده‌ستنیشانكراو پله‌ی چواره‌می مۆندیالی دووهه‌زاروده‌ی باشووری ئه‌فریقیاو نازناوی كۆپای ئه‌مه‌ریكای دووهه‌زارویازده‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه بردۆته‌وه.
ئۆسکار تابارێز له ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای دوورخرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.