Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 06:35

عامری داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان ده‌کات

لە کۆی 329 کورسی ئەنجوومەنی نوێنەران، 16 کورسی بەدەستھێناوە
کوردستان TV
100%

ھادی عامری، سەرکردەی ھاپەیمانیی فەتح، رایگەیاند، ئەو تانەیەی کە رۆژی پێنجشەممەی ھەفتەی رابردوو، پێشکەشیان کردووە بە دادگایی باڵای فیدراڵیی، بەڵگەی پێویستی تێدایە بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان ھەڵبوەشێندرێتەوە.

میدیا عێراقییەکان پشت بەستن بە راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتح بڵاویان کردەوە کە ھادی عامری بەجیا لەگەڵ سەرکردەی ھاوپەیمانیی نەسر، حەیدەر عەبادی و سەرکردەی ئیئتلافی وەتەنییە، ئەیاد عەللاوی کۆبووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پێشھاتە سیاسییەکان و دۆسیەی ساختەکاریی لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان تاوتوێ کراون.

باس لەوەشکراوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، جەخت کراوەتە لەسەر ئەوەی کە گرنگە بە رێگای یاسایی، بەداواداچوون بۆ تانەکان لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان بکرێت.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ھاوپەیمانیی فەتح بەسەرۆکایەتی ھادی عامری لە کۆی 239 کورسی ئەنجوومەنی نوێنەران، 16 کورسی بەدەستھێناوە.

ھەروەھا ھاوپەیمانیی نەسر بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی دوو کورسی و ئیئتلافی وەتەنییە بەسەرۆکایەتی ئەیاد عەللاوی یەک کورسی بەدەست ھێناوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.