Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 17:41

مه‌سرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی بەحرەین پەیوەندییەکانی نێوان بەحرەین و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد

کوردستان TV
100%


مه‌سرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆدەبێتەوە 

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نۆڤێمبەری 2021  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامە لەگەڵ عەبدوڵلەتیف ئەلزەیانی وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین کۆبووەوە. 
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی شانشینی بەحرەین لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا. 
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و گرنگیی فراوانکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوبەشن، تاووتوێ کرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.