خانه‌ی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب له‌سێ به‌رگ دا كتێبی ''ئه‌نسكلۆپیدیای دیمۆكراسی''ی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌نسكلۆپیدیای دیمۆكراسی ساڵی 1995 له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆتڵج به سه‌رپه‌رشتیی (سیمۆر مارتن لیپست)، پسپۆڕی بواری دیموكراسی و به هاوكاریی 215 توێژه‌ر له به‌ریتانیا بۆ یه‌كه‌مین جار چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
كتێبی ''ئه‌نسكلۆپیدیای دیمۆكراسی'' له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌رگێڕ (زاهیر محه‌مه‌دی) و (مسته‌فا غه‌فوور)ه‌وه كراوه به كوردی و خانه‌ی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه له سێ به‌رگ و دوو هه‌زار و 460 لاپه‌ڕه‌دا له شاری هه‌ولێر چاپ و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێداچوونه‌وه‌ی زمانه‌وانیی له‌لایه‌ن (ساماڵ ئه‌حمه‌دی، ئه‌بوبه‌كر ساڵح و ته‌حسین ته‌ها)وه كراوه و (گۆران ڕواندزی) نه‌خشه‌سازیی به‌رگ و ناوه‌وه‌ی بۆ كتێبه‌كه كردووه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.