Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 17:42

دووەمین عومڕەکاری کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووه‌مین عومڕه‌كاری كوردستان له‌ وڵاتی سعوودییه‌ كۆچی دوایی كرد.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد: دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە بیست رۆژ، ئەمرۆ یەکشەممە دووەمین عومرەکاری کوردستان لە سعوودییە کۆچی دوایی کرد.


وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ڕاشیگه‌یاند: کۆچکردوو ناوی " عارف محه‌مه‌د عارف زاخۆییە" و خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە و بەر لە ماوەیەک گەشتی عومڕەی کردووە و دوای مانەوەشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەککەی پیرۆز، ئەمرۆ یه‌كشه‌م لە تەمەنی 69 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.