Erbil 38°C سێشەممە 26 ئاب 15:45

ته‌ندروستی جیهانی داوا ده‌کات له‌ هه‌موو جیهان ڤاکسین بکرێته‌ ناچاری

کوردستان TV
100%

 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە، ڕایدەگەینێت ئەگەر کاری بەپەلە و یەکلاکەرەوە نەکرێت بۆ چارەسەرکردنی پەتاکە، ئەوا ئەگەری مەترسی گەورە هەیە.

هانس کلۆگ بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان کە ئێستا لە 48% خەڵک پێیەوە پابەندنین، دەتوانێت هەزاران کەس لە مردن ڕزگار بکات.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە لە دوای ژەمی دووەمی ڤاکسین، ژەمی سێیەم تەرخان بکرێت بۆ هاووڵاتییان و بەکارهێنانی چارەسەرە نوێیەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسەکە.

کلۆگ گوتیشی: بە پێویستی دەزانم گفتوگۆ بکرێت لەسەر پێدانی ڤاکسین بە ناچاری لەبارەی گرنگی و باسکردنی بیرۆکەی پابەندبوونی هاووڵاتییان لە ڕووی یاسایی و ئەخلاقییەوە بخرێتەڕوو کە لەم دواییانەدا نەمسا بە چارەسەرێکی گونجاوی پەسەند کرد.

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی ڕوونیشی کردەوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەهۆی کەمتر پابەندبوونیانە بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و بەکارنەهێنانی ڤاکسینیش هۆکارێکی دیکەیە.

 

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.