له میانه‌ی به‌شداریكردن له بەرنامەی رۆژەڤی کوردستان سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی ململانێ له سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن د. نەوزاد عەبدولڵا / مامۆستای زانکۆ رایگه‌یاند
پرسی سیاسی له عێراق دوای هه‌موو هه‌لبژاردنه‌كان قه‌یران دروست بووه ، تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌بووه ، ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌شێك له لایه‌نه شیعه بكه‌ین ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن به‌ڵام نازانیین له سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه ، بۆیه پێویسته بڕوایان به سیسته‌می دیموكراسی هه‌بێت .
ئه‌وه ته‌نها كارتێكی گوشاره دژ به موقته‌دا سه‌در و لایه‌نه براوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی شوێنیان هه‌بێت له ناو حكومه‌تی داهاتووی عێراق .
د . نه‌وزاد عه‌بدولڵا روونیكرده‌وه ئه‌و هه‌لبژاردنه له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و وڵاتانی جیهان ئه‌نجام دراوه ، بۆیه هیچ ئه‌گه‌رێك نیه بۆ دووباره ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن ، لایه‌نه‌كانی دۆراو به پشتیوانی ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن و فشار دروست ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر سه‌درییه‌كان ، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی لاواز بوونی هه‌بێت نه‌ك حكومه‌تێك كه بتوانێت ئه‌و گروپانه میلیشیایانه به ته‌واوی نه‌هێلێت .
ئاماژه‌شیدا ، پێویسته كورد هه‌وڵ بدات حكومه‌تێكی زۆرینه پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین باشتر مافه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین . بۆیه پێویسته كورد و سوننه پشتیوانی سه‌دریه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی نیشتیمانی دروست بكرێت .
لای خۆیه‌وه مەحما خەلیل / قایمقامی قەزای شنگال و کاندیدی دەرچووی پارتی بۆ پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند :
پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له عێراق هه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رێوه چووه ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی عێراق بكه‌ین هه‌ر له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق تا ئه‌مڕۆ هه‌ر تانه‌دان هه‌بووه ، به‌رده‌وام ره‌تی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن ده‌كرێته‌وه .
ئه‌وانه‌ی داوا ده‌كه‌ن هه‌لبژاردن ئه‌نجام بدرێته‌وه ، هه‌ر ئه‌وان بوون یاساكه‌یان دارشت و په‌سه‌ندیان كرد و كۆمسیۆنیان دانا و كات و رێككه‌وتی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنیان دیاری كرد ، ئه‌وانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌قامگیری له عێراق بوونی نه‌بێت .
به‌رای ئێمه هه‌لبژاردنه‌كه باشتر‌و پاك و بێگه‌ردتر بوو له ته‌واوی هه‌لبژاردنه‌كانی پێشوو .
مەحما خەلیل روونیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ندكران ئه‌وا ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ره‌و باشتر ده‌چێت .
ئاماژه‌شیدا كه لیسته سه‌ركه‌وتووه‌كان دژی گه‌نده‌ڵین له‌گه‌ڵ پێشكه‌شی خزمه‌تگوزارین ، مه‌به‌ستیان گه‌رانه‌وه‌ی سه‌قامگیرییه بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق.
بۆیه پێكهێنانی حكومه‌تیكی به‌هێز ته‌واوی كێشه‌كانی ناو عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كات .
مه‌حما خه‌لیل رایگه‌یاند ، سیناریۆی حكومه‌تێكی زۆرینه باشترین سیناریۆیه ئه‌ویش پێكهاتنی كورد و سوننه و سه‌دریه‌كان .
دارشتنی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.