Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 16:32

لە ماوەیەکی نزیکدا دۆخی کارەبای سۆران ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، تا ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دۆخی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە بڵاو کراوەیەکدا ڕایگەیاند: جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی گواستنەوەی کارەبای پاڵەپەستۆی بەرزی (شەقڵاوە - سۆران - چوارقوڕنە)، بووە هۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین.

هەروەها ڕایگەیاند: پڕۆژەکە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو گەیشتە شوێنێک کە تیمەکانی کارەبا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە پێویستییان بە 7 بۆ 10 ڕۆژ دەبێت کە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هەردوو ناوچەکە کەم بکرێتەوە.

ڕاشیگەیاند: دوای هەوڵێکی زۆری وەزارەتی کارەبا و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار، بڕیار درا تیمەکانی کۆمپانیا بۆ خێرا جێبەجێکردنی پڕۆژەکە زیاد بکرێن و بە شێوەی فول تایم لە مەودای نێوان شەقڵاوە - خەلیفان بە دووری 33 کیلۆمەتر لە پڕۆژەکە کار بکەن.

وەزارەتەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ماوەی دیاریکراو، تا ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ڕەوشی کارەبای دەڤەری سۆران ئاسایی دەبێتەوە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.