بارەگای بارزانی سێ پەیامی سەرەخۆشی بڵاو دەکاتەوە.
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حاجی فارس ساڵح ئاغا
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لەخانەوادەی حاجی فارس ساڵح ئاغا،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك(حاجی فارس ساڵح ئاغا)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بەخانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو حاجی فارس بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
21ی تشرینی دووەمی 2021
…..................................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی نەجات جومعە سادق
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی نەجات جومعە سادق،
بەدڵگرانیەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (نەجات جومعە سادق)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و خزم و دۆستانتان دەكەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو نەجات بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
21ی تشرینی دووەمی 2021
….................................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حەكیم جەعفەر نوری ئاغا هەركی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی حەكیم جەعفەر نوری ئاغا،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی(حەكیم جەعفەر نوری ئاغا هەركی)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزمانی هەركی دەكەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە حەكیم بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
21ی تشرینی دووەمی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.