سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ، لەسەر بنەمای گرینگیدان بە بەکارخستنی کارگەکانی خۆماڵی، کارگەی دروستکردنی کربستۆنی بەگەڕ خستەوە.
لهوبارهیهوه سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: دوای لەکارکەوتنی بۆماوەی 10 ساڵ و فەرامۆشکردنی کارگەکە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کارگەی دروستکردنی کربستۆنی .. بیھارتون .. قەپاغ مەنھۆل ..و چەندین بەرھەمی تر نۆژەنکردەووە و بەکار خرایەوە.
ڕاشیگهیاند: کارگەکە بە سوود وەرگرتن لە بەرهەمی خۆماڵی و ئەندازیار و کرێکاری شارەوانی سەرەتا دەست کرا بە بەرهەمهێنانی زیاتر لە 300 کربستۆن لە رۆژێک کە بۆ پڕۆەکانی شاری هەولێر بەکاردەهێندرێن.
ئاماژهی بهوهشكردووه: کارگەکە جگە لە بەرهەمهێنانی کربستۆن توانای بەرهەمهێنانی چەندین پێداویستی دیکەشی هەیە لەوانە سەری چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و بیهارتۆن، و چەندین بابەتی دیکەش.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.