به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی كرد ئه‌مشه‌و له زۆرێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باران ببارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاوی كرده‌وه: کەشى ئێستاى هەرێمی کوردستان ئاسمانی بە گشتی لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردایە و خێرایی با لە زۆربەی ناوچەکان لاوازە.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: پێشبینی دەکرێ بۆ ئەمشەو باران بارین لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بە شێوەی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەست پێ بکات.
كه‌شناسی هه‌رێم هه‌روه‌ها پێشبینی كرد كه باران بارینەکە بۆ بەیانی لە پارێزگای هەڵەبجە زیاتر بێت و هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێریش نمە باران ببارێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.