ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا بڵاویان كرده‌وه، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی له چه‌ند سه‌عاتی ڕابردوودا په‌یوه‌ندییان به زێنه‌دین زێدانی فڕه‌نسی و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی ئۆلی گۆنار سۆڵشایه‌ر راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌یان بكات.
ڕۆژنامه‌ی (كادینا)ی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه: ژنه‌كه‌ی زێدان به‌هۆی نه‌زانینی زمانی ئینگلیزی ڕه‌تی كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕوو له ئینگلته‌ڕا بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ ژیان به‌سه‌ر ببات، ئه‌مه وای كردووه زێدان ڕاهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه ڕه‌ت بكاته‌وه.
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دوێنێ شه‌موو سۆڵشایه‌ری له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌یان دوورخسته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌كه سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ له خولی نایابی ئینگلیزی به ئه‌نجامێكی گه‌وره و به 4-1 گۆڵ به‌رامبه‌ر یانه‌ی واتفۆرد دۆڕا.
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئه‌مه چواره‌م شكسته دووچاری ده‌بێته‌وه له وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایابی ئینگلیزی و به‌هۆیه‌وه ئێستا به 17 خاڵ له ڕیزبه‌ندی حه‌وته‌می یانه‌كان دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.