Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 16:32

پڕۆژە بودجەی خەملێنراوی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ تاوتوێ کرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ یه‌كشه‌م فەریق جەبار یاوەر مەندە ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری کرد لەنێوان تیمی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە و هەردوو یەکەی ژمێریاری هێزەکانی 80 و 70ی هێزەکانی پێشمەرگە.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: دواهەمین پڕۆژەی بوودجەی خەمڵێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2022 لەلایەن هەردوو تیمی وەزارەتەکانی پێشمەرگە و دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوایی چەندین گفتوگۆ و داڕشتنی ورد، گەیشتە دەرئەنجامی کۆتایی و لەلایەن هەردوو تیمی هاوبەشەوە واژوو کرا تا رەوانە بکرێت بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەسندکردنی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.