Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:26

خێراترین فڕۆکەی کارەبایی بەرهەم هێنرا

کوردستان TV
100%

 

كۆمپانیای ڕۆلز ڕۆیس خێراترین فڕۆکەی کارەبایی کە بە دۆستی ژینگە ناسراوە بەرهەم دەهێنێت، ناوه‌كه‌ی ڕۆحی داهێنانه‌ و خێراییەکەی زیاتر لە 600 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

فڕۆکەی ڕۆڵز ڕۆیس کە لە شاری دێربی ئینگڵتەرایە، له‌ تاقیكردنه‌وه‌دا گەیشتە بەرزترین خێرایی كه‌ 387.4 میل (623 کیلۆمەتر) لە کاتژمێرێکدا.

پێشبینی دەکرێت فڕۆکەکە سێ تۆماری نوێی جیهانی تۆمار بکات و ژمارەکان نێردراون بۆ فیدراسیۆنی وەرزشی جیهانی.

فڕۆکەکە لە 16ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن فڕۆکەوان فێل ئۆدێل تاقی کرایەوە و باشترین خێرایی بەدەستهێنا، لەو بارەیەوەش ئۆدێل گوتی: ئەوە شانازییە بۆ من و تەواوی تیمە فڕۆکەوانییەکە.

كۆمپانیای ڕۆلز ڕۆیس ڕایگەیاند: ڕۆحی داهێنان زیاتر لە 132 میل لە کاتژمێرێکدا کە دەکاتە 213 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا خێراترە بەراورد بە فڕۆکەی سیمنزی ئەلیکترۆنی هەوایی کە لە 2017 بەرهەم هێنراوە.

ئاماژە بەوەش دەکرێت، پێشبینی دەکرێت فڕۆکەکە بە زووترین کات بگات بە بەرزایی زیاتر لە 9 هەزار 842 پێ کە دەکاتە 3000  مەتر، ئەویش به 202 چرکە دەگاتە ئەو خێراییە.

هەروەها ماتۆڕی کارەبایی فڕۆکەکە 400 کیلۆوات بەکاردەهێنێت کە هاوتایە بە توانای خێرایی ئۆتۆمبێلێکی 535 ئەسپ.

کۆمپانیاکە هیوا خوازە کە یەکێتی نێودەوڵەتی ئەنجامەکان بە فەرمی پەسەند بکات وەک تۆماری نوێی جیهانی.

 

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.