پڕۆژەی شوقەکانی کرێنشینان لە ھەولێر کۆتاییی ھاتووە و سەرۆکی کۆمەڵەی کرێشنینانیش رایگهیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا شوقەکان بەسەر فەرمانبەر و کرێنشینانی ھەولێردا دابەش دەکرێن.
گۆران عەوێنەیی، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پڕۆژەی شوقەکانی کرێنشینان لە ھەولێر تەواو بووە و بڕیارە یەکەکان لەسەر فەرمانبەران و کرێنشینانی سنووری شاری ھەولێر دابەش بکرێن، کە پێک ھاتووە لە 396 شوقەی نیشتەجێبوون و دەکەوێتە شارۆچکەی بنەسڵاوەی نزیک ھەولێر.
سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان راشیدهگهێنێت: پڕۆژەکە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و لەسەر ئەرکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە و تایبەتە بە چینی فەرمانبەر و کرێنشینان.
گۆران عەوێنەیی دهشڵێت: ژمارەی کرێنشینان لە ھەرێمی کوردستان بەدروستی دیار نییە، چونکە لە ھەموو وەزارەتەکان 250 ھەزار کەس فۆڕمی وەرگرتنی زەوییان پڕ کردووەتەوە، بەڵام ئەوانەی کرێنشینن ژمارەیان زۆر کەمترە و تەنیا ئەوانەی لای ئێمە تۆمار کراون، ژمارەیان 11 ھەزار کەسە.
سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان: شوقە بەسەر کرێنشینان و فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.