Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 06:34

کۆمسیۆن: ئەم ھەفتەیە ئەنجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردن ڕادەگەیەندرێت

کوردستان TV
100%

 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە دھۆک  رایگه‌یاند، کۆمسیۆن ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی تەواو کردووە و ھیچ کێشەیەکی نەبووە و بڕیاریشە ئەم ھەفتەیە ئەنجامی کۆتایی ڕابگەیەندرێت.
خالد عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە دھۆک، رایده‌گه‌ێنێت: پرۆسەی ھەڵبژاردن زۆر باش و بێگرفت بەڕێوە چوو و ھیچ کێشەیەک نەبوو و لای ئێمە ھیچ گۆڕانکاریەکیش ڕووی نەداوە و ئەگەر ھەر گۆڕانکارییەکیش ھەبێت بۆ مەرامی سیاسی و دەستوەردان بووە لە دەستەی دادوەری، چونکە ئەنجامەکان نێردراون بۆ لای ئەوان.
بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە دھۆک ده‌شڵێت: ھۆکاری دواکەوتنی ڕاگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ھەندێک تانەی لێ درا و ھەندێک پرسی سیاسیش ھاتنە ناو پرۆسەکە و ئەمە وای کرد ئەنجامەکان دوا بکەون، بۆیە ئەم ھەفتەیە ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەندرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: کۆمسیۆن ھیچ کێشەیەکی نەبووە و ھەر گۆڕانکارییەکی بکرێت ئەوە ھەندێک دەقی یاساییان بۆ خۆیان دۆزیوەتەوە، چونکە ئێمە کێشەمان نەبووە و گۆڕانکاری نەبووە، بۆیە ناکرێت ئێستا باسی گۆڕانکاری بکرێت، چونکە پرۆسەکە بێ کێشە بەڕێوە چووە و دەنگی ھەموو لایەنەکان دیار بوو، بەڵام دەستەی دادوەری ڕەنگە بۆ بەرژوەندیی ھەندێک لایەن و شەقام ئەگەر گۆڕانکاری بکات، کە ئەمەش یاسایی نییە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.