Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 15:32

هەولێر.. 2 پرۆژەی درێژکردنەوەی تۆڕی ئاو لە پیرمام و کەسنەزان جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%


 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:  دوو پرۆژەی درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە پیرمام و كەسنەزان جێبەجێ دەكرێن.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌:
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بایەخێكی زۆر بە پەرەپێدانی سێكتەری ئاو لە هەرێمی كوردستان دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش بە بەردەوامی پرۆژەی نوێ جێبەجێ دەكرێت و ئەو پرۆژانەیشی كە پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە، نۆژەن دەكرێنەوە، لە سنووری شارۆچكەكانی پیرمام و كەسنەزان لە هەولێر دوو پرۆژەی درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو جێبەجێ دەكرێن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر لە دوو فەرمانی وەزاریدا گوژمەی بۆ جێبەجێ دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری سێكتەری ئاو خەرج كرد بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی عمرە سوور لە شارۆچكەی پیرمام لەگەڵ جێبەجێكردنی پرۆژەی درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی حەسەناوە و كارێزان لە كەسنەزان، كە ئەم پرۆژانە كاریگەریان لەسەر پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاو لەو سنوورانە دەبێت.

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.