له رێوڕه‌سمێكدا لە دۆحەی پایتەختی قه‌ته‌ر، كاتژمێری ژماردنی بەرەو ژێر بۆ مۆندیالی قەتەر 2022 دەستی پێ کرد.
له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مۆندیالی قەتەر 2022، بە هاریكاری یه‌كێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (FIFA) و لیژنەی باڵای پرۆژە و کەلەپوور لە قەتەر له رێوڕه‌سمێكدا کاتژمێری ژماردنی بەرەو ژێر بۆ جامی جیهانی له شاری كه‌نارده‌ریای دۆحه کرایەوە.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپادی قه‌ته‌ر، شێخ جوعان بن حەمەد بن خه‌لیفه ئال سانی و سه‌رۆكی یه‌كێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (FIFA)، جیانی ئینفانتینۆ به‌شدارییان كرد.
له راگه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن لیژنەی باڵای پرۆژە و کەلەپووری قەتەره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌رپرسه له پرۆژه‌كانی ژێرخانی جامی جیهانی، باس له‌وه كراوه كه کاره‌كانی هه‌شت یاریگا تەواو بووە کە یارییەکانی جامی عەرەب 2021ی تیایدا ئەنجام دەدرێت.
راگەیەندراوەکە دوای كاره‌كانی كۆتایی یاریگای لوسیل هات کە گەورەترین یاریگای جامەکەیه و دوایین یارییه‌كانی تیادا ده‌كرێت و توانای له‌خۆگرتنی 80 هەزار کەسی هه‌یه.
له كاتێكدا قەتەر حەوت یاریگای نوێی بە تایبەتی بۆ جامی جیهانی 2022 دروست کردووه، هاوکات په‌ره‌ی داوه به یاریگای نێودەوڵەتیی خەلیفە.
جامی عەرەب 2021 کە لەلایەن قەتەرەوە میوانداری دەکرێت و 16 وڵاتی عەرەبی له كیشوه‌ری ئاسیا و ئەفریقا به‌شداری ده‌كه‌ن لە 30ی تشرینی دووەم - 18ی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت.
هاوكات قه‌ته‌ر ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی له 21ی تشرینی دووه‌م-18ی كانوونی یه‌كه‌می 2022دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.