سوپای عێراق دەستگیرکردنی دوو تیرۆریست و شەش تۆمەتباری لە پارێزگای بەغدا راگەیاند.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ھێزەکانی فیرقەی 11ی پیادە، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەک ناوچەی رۆژھەڵاتی پارێزگای بەغدا ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دوو تیرۆریست کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون، هەروەها شەش تۆمەتبار دەستگیرکراون.
باس لەوەشکراوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر ژمارەیەک پارچە چەکی بێ مۆڵەت و بڕێک ماددەی ھۆشبەردا گیراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.
سوپای عێراق دهستگیر کردنی 2 تیرۆرست و شهش تۆمهتباری راگهیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.