وەزیری دەرەوەی سوید رایگهیاند: رەوشی کۆچبەران لە سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا، مایەی نیگەرانییە.
وەزیری دەرەوەی سوید، ئان لیندی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ ھاوتا عێراقییەکەی، فوئاد حوسێن کۆبوویەوە و دوای کۆبوونەوەکەیش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەش ساز کرا.
سەرەتا وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسین خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سوید، ئان لیندی بۆ بەغدا نیشان دا و رایگەیاند کە عێراق پەیوەندی گرنگی لەگەڵ سوید ھەیە.
فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەیش دا کە رەوەندی عێراقی لە سوید لە بوارەکانی سیاسی، ئابووریی و کۆمەڵایەتی رۆڵی گرنگ دەگێرێن و گوتی: عێراقییەکان بەڕێژەی دوو لەسەدا لە کۆمەڵگای سویدی پێکدەھێنن.
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ئەوەیشی وەبیرھێنایەوە کە حکوومەتی سوید، پاڵپشتیی عێراقی کردووە لە شەڕی دژبە داعش.
فوئاد حوسێن راشیگەیاند کە لەگەڵ سوید لێکتێگەیشتنی ھاوبەشیان واژووکردووە و گوتی: گرنگە لەگەڵ لایەنی سویدیی لەبارەی دۆسیەی پەنابەران، بگەین بە لێکتێگەیشتن.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سوید، ئان لیندی رایگەیاند، ئیدانەی ئەو ھێرشە دەکەن کە لە ماوەکانی رابردوودا کرایە سەر ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و گوتی: پەیوەندی پتەومان لەگەڵ عێراقدا هەیە.
ئان لیندی باسی لەوەش کرد کە تا ئێستا بە بەھای دوو ملیۆن یورۆ، یارمەتییان پێشکەش بە عێراق کردووە و گوتی: ھەوڵدەدەین ھاریکاریی ھاوبەشمان لەگەڵ عێراقدا، پتەوتر بکەین.
وەزیری دەرەوەی سوید لەبارەی رەوشی ئەو کۆچبەرانەیش کە لە سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا گیرایان خواردووە، گوتی: رەوشی کۆچبەران لە سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا، مایەی نیگەرانییە.
دوێنێ یەکشەممە وەزیری دەرەوەی سوید، ئان لیندی بەسەردانێک، گەیشتە بەغدا کە لە میانیدا لەگەڵ بهرپرسانی باڵای عێراق كۆبوویهوه.
وەزیری دەرەوەی عێراق: حکوومەتی سوید لە شەڕی دژ بە داعش پاڵپشت بووه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.